نرخ و خزمەتگوزاری

نرخ و خزمەتگوزاری

ناوەندی ڕاوێژکاری چاندنی موو سەرەڕای سوپاسکردن بۆ هەڵبژارنەکەتان، بەستەی خزمەتگوزاری خۆی بە شرۆڤەی خوارەوە ڕادەگەیێنێت:

  • ڕاوێژکاری بێبەرامبەری چاندن
  • پشکنین و مەزەندەکردنی خەرج و بەرنامەی کاتی بۆ چاندنی موو
  • چاندنی موو بە بەڕۆژترین تەکنیکەکانی چاندن (MIX، BHT، FUT، FIT) و کەرستەی مۆدێرنی چاندن
  • هۆتێلینگی بێبەرامبەر له کلینیکدا
  • ئەنجامدانی خزمەتگوزاری PRP
  • ئەنجامدانی خزمەتگوزاری لیزیک
  • ئەنجامدانی خزمەتگوزاری مێزۆتراپی
    • ۱۰% داشکاندنی تایبەت بۆ ئەو کەسانەی له ڕێگەی ماڵپەرەوه ئێمەیان ناسیوه
    • ۱۰% داشکاندنی تایبەت بۆ خێزاندارەکان
    • ۱۰% داشکاندنی تایبەت بۆ خوێندکارەکان

خەرجی چاندن بەپێی قەبارەی گرافتی چێندراو مەزەندەدەکرێت. گرافت کۆمەڵێک له تاڵه مووەکانه (۱ تا ۶ تاڵ موو) که لەر قوناغی هەڵگرتندا له پشت سەری نەخۆش هەڵدەگیرێت. قەبارەی گرافتی شیاوی هەڵگرتن لەگەڵڕادەی پڕی موو له پشت سەردا پەیوەندی هەیه.

 بە سەرنجدان بە وێنەی خوارەوه دەتوانن بەراوردێک له چۆنیەتیمووی سەر و ژمارەی نزیکی گرافتی شیاوی چاندن بەدەستبێنن.

hair

دابینکردنی تەواوی خەرجی چاندن به سەردانی راستەوخۆ دەکرێت بەڵام بۆ ژمارەیەک له نەخۆشەکان بەتایبەت ئەو ئازیزانەی که ڕێگەکەیان له تەبرێزەوه دووره رەنگه سەردانی راستەوخۆ بۆ کلینیک سەخت بێت بۆیه دەتوانن بە کێشانی وێنە له پشت سەر و پێش سەر و تەپڵی سەرتان (جێگەیەک له سەر که دەبێ چاندنی بۆ بکرێت) و ناردنی بۆ ئێمه له خەرجی چاندن ئاگادار ببن.

ئێمە له ۲۴ کاتژمێر پاش وەرگرتنی وێنەکان پێوەندیتان پێوه دەکەین و زانیاری تەواوتان پێدەدەین.

پێویسته لەگەڵ ناردنی وێنەکان ژماره تەلەفۆن و تایبەتمەندیەکانی داواکراومان به تەواوی بۆ بنێرن، بەپێی بەڵێنی ڕەوشتی و یاسایی ناوەندی ڕاوێژکاری چاندنی موو خۆی ئەمینی زانیاریه کەسایەتیەکانی ئێوه دەزانێت و نەهێنێتی کەسایەتی ئێوه ڕادەگرێت.

upload box
  1. (Valid email please)
 

cforms contact form by Deniz:days