پرسیاره باوەکان

پرسیاره باوەکان

اشهق

۱- ئایا بەکارهێنانی حەبی فیناستراید دەبێته هۆی نەزۆکی له پیاواندا؟

حەبی فیناستراید له ساڵی ۱۹۹۶ەوه تا ئێستا له جیهاندا بەکاریدێنن و هیچ چەشنه زیانێک بۆ نەزۆکبوونی خەڵکی بەکارهێنەر راپۆرت نەکراوه.

ئەم دەوایه بە هیچ چەشنێک نابێته هۆی نەزۆکبوون و تەنیا ڕەنگه ببێته هۆی کەمبوونی مەیلی ڕەگەزی که پاش ماوەیەک چاکدەبێتەوه.

۲- چەند ڕۆژ پاش نەشتەرگەری لەکاتێکدا که خوێنی نەبێت دەکرێ ئەسپرین بخۆین و جگەرە بکێشین؟

بۆ ئەسپرین دەبێ له ۷ تا ۱۰ ڕۆژ پێش نەشتەرگەری ئەسپرین بەکارنەهێندرێت و باشتر وایه تا ۴ ڕۆژ پاش نەشتەرگەریش بکارنەهێندرێت بەڵام ئەگەر کەسێک ناچار بێت دەتوانێت پاش نەشتەرگەری ئەسپرین بخوات.

بۆ جگەرەش باشتر وایه چەند حەوته پێش نەشتەرگەری نەکێشرێت و بەبۆنەی زۆرکردنی خوێن پێشنیاردەکرێت تا ۴ مانگ پاش نەشتەرگەری جگەرە مەکێشن

۳- ئایا ئەگەر کەسێک چاندنی موو ئەنجامبدات مووه چێندراوەکان دیسان دەوەرن؟

ئەگەر موو له بەشێکی دروستی سەر هەڵگێرابێت و شێوازی چاندنیش زانستی و دروست بێت و مووەکان له شوێنێکی گونجاودا ڕاگیرێن دیسان ناوەرن.

۴- بۆ چاندنی موو له کاتی نەشتەرگەریەوە تا ئەو کاتەی بە ئەنجامی کۆتایی بگەم چەندێک دەخایێنێت؟

ئەنجامی تەواو و کۆتایی چاندنی موو لانیزۆر پاش یەک ساڵ تا یەک ساڵ و سێ مانگ پاش چاندنی موو دەردەکەوێت. بەڵام فورمی جێکەوتووی موو پاش نۆ مانگ دەردەکەوێت.

۵- خەرجی چاندنی موو و کاتی نەشتەرگەری نزیکەی چەندێکه؟

خەرجی چاندنی موو بەپێی شێوازی چاندن و ژمارەی تاڵه مووی پێویست مەزەندەدەکرێت. بۆ کاتیش بەپێی تەکنیکی  چاندن و ڕووبەری چاندن له ۶ تا ۲۴ کاتژمێر دەخایێنێت.

۶- ئایا دەبێ وەرینی موو بەتەواوی نەمابێت تاکوو چاندن و پەیوەندی موو ئەنجامبدرێت؟ ئایا چاندنی موو پەیوەندی بە تەمەنەوه هەیه؟

نەخێر پێویست به وەرینی تەواوی موو نیه بۆ چاندنی موو و سنووری تەمەنی نیه بەڵام باشتر وایه چاندنی موو پاش ۲۱ تا ۲۲ ساڵ ئەنجامبدرێت.

۷- ئایا توانایی کەڵکوەرگرتن له مووی ئەندامەکانی تری جەسته وەکوو دەست و پا و سینگ له پەیوەندی موودا هەیه؟

کەڵکوەرگرتن له مووی جەسته بە چەند هۆوه ئێستا زۆر باو نیه که گرنگترینیان بریتین له: نادیاربوونی دەوامی مووی جەسته، ناهاوئاهەنگی جۆر و ڕادەی گەورەبوونی مووی جەسته لەگەڵ مووی سەر، کەمی ژمارەی مووی جەسته بۆ کەڵکوەرگرتن له سەردا و مانەوەی جێگەی مووه هەڵگیراوەکان له جەستەدا.

۸- پاش چاندن مووەکان له چ ماوەیەکدا دەوەرن؟

پتر پاش چاندنی موو نزیک چەند حەوته دواتر زۆربەی چڵی مووە چێندراوەکان دەوەرن بەڵام پاش نزیک ۳ تا ۴ مانگ دیسان گەورەدەبن. چاندنی موو بۆ مووەکانی پێشتر وەک شمشێری دوو تێغەیه واته هەم دەتوانێت ببێته هۆی بەهێزبوونی مووەکانی پێشتر و هەم دەتوانێت ببێته هۆی زۆربوونی وەرینیان. بەڵام کەڵکوەرگرتن له فیناستراید دەتوانێت له وەرینی موو پاش چاندنی موو بەرگری بکات.

۹- ئایا دەکرێت له شوێنی تەنکی مووی سەردا به چاندنی موو پڕیەکەی زۆر کەین؟

لەبنچینەدا یەکێک له قازانجەکانی سەرەکی چاندنی مووی سروشتی زۆرکردنی پڕی موو لەو شوێنانەدایه که مووەکەی دەوەرێت. لە راستیدا چاندنی موو یا پەیوەندی موو تەنیا بۆ ئەو کەسانەی که بە تەواوی سەریان ڕووتاوەتەوه بەکارنایەت بەڵکو زۆرجار بۆ پڕکردنی موو بەکاردێت.

۱۰- چ ماوەیەک دەخایێنێت که پاش چاندنی موو بارودۆخی پێستی سەر ئاسایی ببێتەوه و ئایا بۆ چاندنی موو دەبێ مووەکان کورت بنەوە؟

نزیک ۷ تا ۱۰ مانگ دەخایێنێت تاکوو بارودۆخی پێستی سەر پاش چاندنی موو بەتەواوی بۆ فورمی نۆرماڵی خۆی بگەرێتەوە. هەڵبەت باشتر وایه بۆ چاندنی موو له نێوان مووەکاندا کورتکردن بکرێت بەڵام بێکورتکردنی مووش چاندنی موو ئەنجامدەدرێت.

۱۱- ئایا بۆ چاندنی موو دەبێ مووی سەر بتاشرێت؟

هەرچەندێک مووەکان کورتتر بن خێرایی و چۆنیەتی چاندنی موو باشتردەبێت بەڵام بێ تاشینی مووش چاندنی موو ئەنجامدەدرێت.

۱۲- ئایا چاندنی موو ئێشی هەیه؟

نەخێر، چونکا پەیوەندی موو بە شێوازی بێهەست کردنی شوێنی ئەنجامدەدرێت چاندنی موو هیچ چەشنه ئێشێکی نابێت.

۱۳- پاش چاندنی موو پتر چەند ڕۆژ پشوودان پێویسته؟

یەک ڕۆژ پاش چاندن برینپێچەکە له سەر دەکرێتەوه و ئەو کەسە دەتوانێت به لەبەرچاوگرتنی پێشنیارەکانی کارناسانی کلینیک چالاکی ڕۆژانەی خۆی درێژەبدات.

۱۴- لەکاتێکدا که بمانەوێت له دەرەوەی وڵاتەوە بۆ نەشتەرگەری پێوەندی موو بینه ئێران لانیکەم چەند ڕۆژ پێویسته له ئێراندا بمێنینەوه و دەبێ چ کارێک بکەین؟

بۆ ئەوەی کە ماوەی مانەوەی نەخۆشەکان لە تەبرێزدا زۆر نەبێت پاش ئامادەبوونی وڵامی تاقیکردنەوەکانی خوارەوە بەمەبەستی دیاریکردنی کاتی ڕاوێژکاری و کاتی نەشتەرگەری پێوەندی بکەنه مەکتەبەکەمانەوه و هاوئاهەنگیە پێویستەکان ئەنجامبدەن. پتر ۳ ڕۆژ مانەوە بەسه.

تاقیکردنەوە پێویستەکان:

CBC ، BUN ، CR ، FBS  ،BT ، PT ، PTT ، HIV- Ab ، HCV-Ab ، HBsAg