چاندنی برۆ

چاندنی برۆ

چاندنی برۆ وێنەی چاندنی مووه، مووی ورد له پشت سەر و سەرووی گوێ هەڵدەگیرێ و له برۆکاندا دەچێندرێت. تەکنیکی چاندنی موو وێنەی چاندنی مووه بەڵام خاڵی وردەکاری زۆری هەیه بۆیه دەبێ لەلایەن پزیشکی چاندنی مووی بەئەزموونەوە ئەنجامبدرێت.

دەبێ له مووی ورد کەڵکوەرگیرێت و گرافتی چەنددانەیی نەچێندرێت بۆ ئەوەی فورمی برۆ وێنەی دەستکرد و ناشیرین نەبێت.

چاندنی برۆ بۆ جوانترکردنی برۆی سروشتی یا پڕکردنی برۆی تەنک یا گۆڕانی فورمی برۆی نورماڵ گونجاو نیه و تەنیا بۆ پڕکردنی ئەو شوێنانه که پێویسته مووی ببێت بەڵام مووەکان وەریون یا مووی نیه گونجاوه. ئاگادار بن هەر ئەندازەش بە وردی و بە جوانی برۆ بچێندرێت به جوانیی برۆی سروشتی نابێت.

زۆربەی ئەو کەسانەی بۆ چاندنی برۆ سەردانمان دەکەن ئەو خاتوونانەن که بەهۆی تاتۆێ زۆرەوه بەشێک له برۆیان وەریوه یا ئەو پیاوانەی که لە برویاندا شوێنی تەقەڵ یا شکان دیاره.

چاندنی برۆ بە هەر دوو تەکنیکی FUT و FIT ئەنجامدەدرێت بەڵام بەگشتی به شێوازی FUT وردەکاری زیاتر ئەنجامدەدرێت.