دەرمانی وەرینی موو

دەرمانی وەرینی موو

ئەمڕۆ بۆ دەرمانی وەرینی و تەنکی مووی سەر نەخۆشەکان شێوازە جۆراوجۆرەکانی دەرمانی کیمیایی و گیایی بەکاردێنن و پارەیەکی زۆر خەرج دەکەن بەڵام ئەگەر له کاریگەریی ئەم شێوازانه پرسیاریان لێبکەین زۆربەیان بەنائومێدیەوە باس له نەبوونی بەرئەنجام یا بەرئەنجامی زۆر کەم دەکەن.

hair

ئەمڕۆ تەنیا دەوای پەسەندکراوی “FDA” بریتیە له حەبی فیناستراید (Propecia) و گیراوه یا سپرای ماینۆکسیدیل. باشترین کات بۆ کەڵکوەرگرتن لەم دوو دەوایەش تەمەنی ژێر ۲۵ ساڵه.

Propecia

پرۆپەشیا یەکەمین و تەنیا حەبی پەسەندکراو لەلایەن FDAیەوەیه که بۆ دەرمانی وەرینی مووی پیاوانه له پێش و ناوەڕاستی سەردا بەکاردێت. پرۆپەشیا بۆ زۆربەی پیاوەکان کاریگەری هەیه. زۆرینەی پیاوەکان باسیان له زۆربونی ژمارەی موو، کەمبوونەوەی وەرینی موو و باشتربوونیان دەکەن.

تاقیکردنەوە کلینیکیەکان نیشانیانداوه که پرۆپەشیا خاوەن کاریگەری زیانباری گرنگ نین. تەنیا ژمارەی زۆرکەمی پیاوان کەمتر له ۲% کاریگەی زیانباری رەگەزیان ناوبردوه. که بریتیه له کەمبوونەوەی مەیلی رەگەزی، کێشە له ڕەقیدا و کەمبوونەوەی تۆواو. لەکاتی بەکارنەهێنانی پرۆپەشیا کاریگەرییه زیانبارەکەشی کۆتاییدێت.

پاش بەکارهێنانی پرۆپەشیا بەشێوەی ڕۆژانه کاریگەرییەکانی پاش ۴ مانگ دەبینرێت. لەگەڵ کۆتاییهێنان به بەکارهێنانی پرۆپەشیا، کاریگەرییەکانی له ۶ مانگدا بەرەبەره لەناودەچێت. ئەگەر پرۆپەشیا له ۴ مانگدا کاریگەری نەبوو رەنگه بەکارهێنانی زیاتری سوودێکی نەبێت.

 (Minoxidi (Rogain 5%

(Rogaine Extra Strength) بەتازەیی روگاینی بەهێزی خاوەن ماینۆکسیدیلی زۆرتر بۆ دەرمانی وەرینی موو لەلایەن FDAیەوه پەسەندکراوه. ئەم دەوایه بەشێوەی گیراوەی ۵% و بێ نوسکەی دەرمانی پزیشک وەدەستدێت. وا وتراوه که ئەم دەوایه ۴۵% زۆرتر له روگاین به هێزی ئاساییەوه دەبێتە هۆی گەورەبوونی موو. هەروەها له زۆربەی کەسەکاندا دەسپێکی کاریگەرییەکەی له ۴ مانگدا دەبینرێت. باوترین کاریگەریی زیانباری ئەم دەوایه خورین و هاندانی پێسته.

روگاین گیراوەیەکه که ڕۆژانه له دوو نۆبەدا و بەشێوەی خۆجێیی بەکاردێت. ئەم گیراوه دەتوانێت وەرینی موو لەو کەسانەی که سەریان نزیک ڕووتانەوەیه هێواشبکاتەوە.

روگاینی ۵% دووجار له ڕۆژدا بەکاریبێنن تاکوو کاریگەرییەکانی له ۴ مانگدا ببینن. ئەگەر به بەکارهێنانی روگاینی ۵% کۆتایی بێنن، کاریگەرییەکانی له ۶ مانگدا لەناودەچێت و ئەگەر روگاینی ۵% پاش ۴ مانگ کاریگەری نەبوو، رەنگه بەکارهێنانی زیاتری سوودێکی نەبێت. لەکاتێکدا روگاین بەکاربێنن که رێکوپێک بەکاریبێنن یا فەرمانی شێوازی بەکارهێنانەکەی بەباشی جێبەجێبکەن.