وەرینی موو

وەرینی موو

ئایا ئێوەش لەو کەسانەن که مووەکانتان دەوەرێ و نیگەرانی موو و جوانی خۆتانن و هۆکار و ڕێگە چارەکەی نازانن؟ ئایا سەردانی پزیشکه جۆراوجۆرەکانتان کردوه و هێشتا بە ئەنجام نەگەیشتون؟

ئێستا دەمانەوێ لەم وتارەدا باس له وەرینی موو و هۆکارەکانی و ڕێگه hairدەرمانەکەی بکەین.

خولی سروشتی گەورەبوونی موو:

لە هەموو کاتدا ڕێژەیەکی مووی سەر له فازی پشووداندایه. پاش ۲ تا ۳ مانگ، مووەکانی فازی پشوودان دەوەرن و مووی نوێ بەجێگەیان دەڕوێت. ئەم ڕوانی مووه نزیکی ۲ تا ۶ ساڵ درێژەی هەیه. لەم فازەدا هەر تاڵه موویەک مانگانه ۱ تا ۵/۱ سەنتیمەتر گەورەدەبێت.

وەرینی چەند تاڵ موو (۴۰ تا ۶۰ تاڵ موو) له ڕۆژدا بەشێک لەم خوله سروشتیەیه. بەڵام هەنێ کەس زیاتر له ڕادەی سروشتی وەرینی موویان هەیه که دەتوانن پیاو یا ژن بن.

هۆکانی وەرینی موو

وەرینی موو هۆکاری جۆراوجۆری هەیه که دەتوانین به هۆکانی خوارەوە ئاماژه بکەین:

وەرینی مووی میراتی:

یەکێک له گرنگترین هۆکارەکانی وەرینی موو هۆکاری میراتییه که پتر وەرینی موو له تەمەنی ۱۸ تا ۳۰ ساڵەیی ڕوودەدات و هێچ چارەیەکی تەواوی بۆ پەیدانەکراوه و له خانمەکانیشدا وەرینی مووی جۆری پیاوانەی میراتی به ژمارەی کەمەوه و توندێتی لاوازترەوه ڕوودەدات که دەبێته هۆی ڕووتانەوەی سەریان.

چەوری زۆری پێستی سەر:

ئەگەر پێستی سەر زۆرتر له ڕادەی ئاسایی چەور بێت وەرینی موو زۆرتر دەبێت.

چاودێری ناگونجاو:

بەکارهێنانی نادروستی ماکی کیمیایی بۆ جوانکاری موو زیان دەگەیێنێته موو. ماکی دکلەره و لوولکردن و سافکردنی موو دەبێته هۆی زیان به مووەکان، بەکارهێنانی زۆری جیل و فورمدەری موو دەبێته هۆی ناسکی و زۆربونی وەرینی موو. ڕاکێشانی موو له جوانکاری موودا جۆرێک وەرینی موو بە ناوی “وەرینی مووی ڕاکێشی” دروستدەکات. بەکارهێنانی زۆری هێردرایەر (Hairdryer) له هۆکارەکانی تری وەرینی مووه.

hair

نەخۆشین یا نەشتەرگەری:

ڕەنگه نزیک ۳ یا ۴ مانگ پاش نەخۆشین یا نەشتەرگەری کتوپڕ ژمارەیەکی زۆری موو بوەرێت که بە هۆی گوشاری دەرونیی نەخۆشین یا نەشتەرگەری یا وەشاندنی ماکی بێهۆشی و سڕکەر و هەروەها لەدەسچوونی خوێنی زۆر لە جەستەدایه.

شێواوی هۆرمۆنی:

ئەگەر کێشەی تیرۆییدیتان ببێت، چ پڕکاری و چ کەمکاری تیرۆیید، دەتوانێت ببێته هۆی وەرینی موو، پاش چارەسەرکردنی کێشەی تیرۆیید ئەم کیشەش باشتردەبێت.

هۆرمۆنە ژنانه و پیاوانەکان:

رەنگه باڵانسی هۆرمۆنە ژنانه (سترۆجین) و پیاوانەکان (ئەندرۆجین) تێکچوبێت که دیسان دەتوانێت له هۆکارەکانی وەرینی موو بێت.

بەرنامەی خۆراکی ناگونجاو:

یەکێک له گرنگترین هۆکارەکانی وەرینی موو دەتوانێت بەرنامەی خۆراکی ناباڵانس بێت که زۆرتر له خانمەکان و ئەو کەسانەی وەرزشی بادیبیڵدینگ دەکەن دەبینرێت.

دەبێ بەرنامەی خۆراکی خاوەن جۆرەکانی ماکی خۆراکی بێت. خواردنی میوه و سەوزەی تازه و زەڵاته و … هتد پێشنیاردەکرێت.

گوشاری دەرونی:

له هۆکارەکانی تری وەرینی موو، گوشاری دەرونیه، وێنەی: پەرێشانی، نیگەرانی، ڕاتەکانی کتوپڕ و تووڕەیی بەردەوام.

سکپڕی:

له زۆر له ژناندا پاش تێپەڕبونی ۳ مانگ له مناڵبوون وەرینی مووی زۆر ڕوودەدات که هۆرکارەکەی ئەمەیه که له کاتی سکپڕیدا زۆربونی ڕادەی هۆرمۆنی ژنانه دەبێته هۆی ڕاگرتنی ئەو مووانەی که دەبوا بوەرایەتن لەلایەن جەستەوه و پاش سکپڕی ئاستی هۆرمۆنەکان نۆرماڵ دەبێت و مووەکان دەوەرن. 

دەواکان:

hair

بڕێک له دەواکان دەبنه هۆی وەرینی زۆری موو، وێنەی: دەوای دژه بەستنی خوێن (وارفارین، هەپارین و … هتد)، دەوای دژە خەمباری،دەوای دژه باداری، کیمیا دەرمانی بۆ شێرپەنجە، بەکارهێنانی زۆری ڤیتامین ئا و حەبی دژه سکپڕی. بەکارنەهێنانیئەم دەوایانه له داهاتوودا وەرینی موو کەمدەکاتەوه.

چڵککردن:

بڕێک له چڵککردنەکان وێنەی چڵککردنی کوارگی دەبێته هۆی وەرینی موو که به دەرمانکردنی ئەم چڵککردنه له وەرینی موو بەرگری دەکرێت.

نەخۆشین:

وەرینی موو له هەنێک له نەخۆشینەکاندا ڕوودەدات وێنەی شەکره.

وەرینی موو دەتوانێت له نیشانەکانی هەنێک له نەخۆشیەکان بێت. بۆیه ناسین و دەرمانی هۆکاری وەرینی موو دەتوانێت بێتە هۆی ناسین و دەرمانی نەخۆشینەکە.

لە هەنێک له نەخۆشینە درێژخایەنەکانیش ڕوودەدات. وێنەی: سفلیس، تیفوس، ئەنفلۆنزا، هەڵامەتی درێژخایەن و کەمخوێنی.

وەرینی مووی ئالۆپسی یا ناوچەیی:

یەکێکی تر له باوترین هۆکارەکانی وەرینی مووه، واته وەرینی مووی کتوپڕ و بێنیشانه له یەک یا چەند شوێن تەواو دیار و پتر بەشێوەی گرد که زۆرتر له تەمەنی ژێر ۴۰ ساڵدا ڕوودەدات. لقی موو لەم نەخۆشینەدا بە باشی دروستنابێت و لەکاتی گەیشتن به ئاست دەشکێت. بەداخەوه لەم ڕۆژانەدا لە وڵاتەکەمان زۆر باو بوه و وەرینی موو له سەر و روخسار و جەستەدا دەبینرێت که له جیهاندا هۆکاری ئەم وەرینه نەناسراوه. پتر بەهۆی نەخوشینی خوێن و دەمار ڕوودەدات و زۆرتر مووەکان لە کەمتر له یەک ساڵدا دەردێنەوه بەڵام ڕەنگه تا ساڵیانی زۆر تەنانەت تا ئاخری تەمەنیش نەڕوێنەوه.

تەنکی موو بەهۆی هەڵکەنینی خۆنەویستی موو:

هەڵکەنینی موو بە دەست که بەشێوەی تیک یا خوو زۆرتر له کەسە پێگەیشتوەکان و ژناندا دەبینرێت. نیسبەتی ژن به پیاو ۵/۲ به یەکە. شوێنی دڵخوازیان ناوچەی تەوێڵ و گێجەنەیه. که پاش ماوەیەک پڕی موو له شوێنه هەڵکەندراوەکان بەردەوام کەمتر دەبێت.