مەرج و بەڵێنەکان

 مەرج و بەڵێنەکان

زانیاری پزیشکی دانراو له ماڵپەردا بۆ ئاشناییه و مەبەست زانیاری گەیاندنه.

ناوەندی ڕاوێژکاری چاندنی موو وەکوو بنەمایەکی ڕەوشتی و یاسایی ئەمینی زانیاریەکانی ئێوەیه و نەهێنێتی کەسایەتی ئێوه ڕادەگرێت. لەم نێوانەدا تایبەتمەندی نێردروا لەلایەن ئێوەوە (وەکوو ناو، ناوی بنەماڵەیی، ژماره تەلەفۆن، ناونیشان، وێنه و هتد …) لە هێچ بارودۆخێکدا نادرێته

هیچ کەس و دامەزراوەیەک. زانیاری داواکراو له ماڵپەردا تەنیا بۆ پشکنینی دۆخی ئێستەی ئێوه و پێوەندیکردن بۆ ڕاوێژکاری و بەگشتی پێکهێنانیپێوەندی دوولایەنەیه. ناوەندی ڕاوێژکاری چاندنی موو سەرەڕای بابەتەکانی سەرەوه، زانیاریه داواکراوەکان بە خواستی ئێوەی ئازیز بۆ بابەتەکانی خوارەوە بەکاردێنێت:

  • بۆ چاپکردن له گۆڤارەکانی ئەم ناوەنده یا پێوەندی دوولایەنە
  • بۆ ناردنی زانیاری و وتاری بەکەڵک بۆ ئیمەیلەکەتان
  • بۆ ناردنی خەڵاتی خۆششانسی بە ناونایشانەکەتان

هەروەها زانیاری ئاماری داواکراو له ئێوە لەکاتی ڕاوێژکاری (وێنەی ڕەگەز، تەمەن، شوێنی نیشتەجێبوون و هتد …) تەنیا بۆ پشکنینی ئاماری و بەرزکردنەوەی چۆنیەتی و ئەندازەی خزمەتگوزاریه. ناوەندی ڕاوێژکاری چاندنی موو تەنیا بۆ بابەتە باسکراوەکان داوادەکات و هەرگیز بێ ڕێپێدانی ئێوەی ئازیز یەک لایەنە بەکاریانناهێنێت.

بۆ ڕاوێژکاری دروست هاودەق لەگەڵ کێشەی ئێستاتان له ڕێگەکانی خوارەوە پێوەندیمان پێوه بکەن:

سەرەڕای سەردان له کلینیکی ڕاوێژکاری چاندنی موو، ئێوه جگه له سەردانی ماڵپەر دەتوانن لەڕێگەی ئیمەیل و تەلەفۆن و فاکسەوە زانیاریه داواکراوەکان بنێرن. ناردنی تەواوی زانیاریه داواکراوەکان گرنگه تاکوو ڕاوێژکاری لەسەر کێشەکانتان نزیک به ڕاستی بێت. باشترین باری ڕاوێژکاری بەشێوەی سەردانی راستەوخۆیه تاکوو هەموو ڕهەندەکان ڕوشن بێتەوه و ڕاوێژکاری ڕوون بێت بەڵام ئەگەر توانایی سەردانی راستەوخۆ نەبێت دەبێ زانیاریەکان بەشێوەی دروست بدرێن.

hair

لەکاتی دانی زانیاری نادروست و دوور له ڕاستی چ له سەرداندا و چ لەڕێگەی ماڵپەرەوه و لەکۆتاییدا بریاردان بۆ نەخشەی دەرمانی لەسەر بنەمای ئەم زانیارییانه، ئاساییه که ناوەندی ڕاوێژکاری چاندنی موو هیچ بەرپرسیارەتییەک بۆ بەرئەنجامەکانیوەئەستۆناگرێت.

گەرەنتی

ناوەندی ڕاوێژکاری چاندنی موو بەپێی متمانەیەک که به ئیشی خۆی هەیەتی و بۆ رەزامەندی و متمانەی زیاتری مشتەریەکان گەرەنتی نووسراو بۆ نەشتەرگەریەکانی دەدات و لەکاتێکدا که مشتریەکانی دامەزراوه له پڕی مووە چێندراوەکان رازی نەبن دامەزراوه بە خەرجی خۆی و بەشێوەی بێبەرامبەر لە سەری نەخۆشەکانیدا موو دەچێنێت.