دەربارەی ئێمه

دەربارەی ئێمه

مێژووی چاندنی موو دەگەرێتەوه بۆ ساڵی ۱۹۳۹٫ یەکەمین هەوڵەکان لەم بوارەدا لەلایەن زانایەکی یابانیەوه بەناوی دکتۆر ئوکوتا (Okuta)وه دراوه. تۆژێنەوەکانی ئەم دکتۆره لەسەر هەڵگرتنی یەکەی گرافتی له سەر لەلایەن گۆڤارێکی زانستیەوە له یابان بڵاودەکراوه. دکتۆر ئوکوتا سەرەتا مووی بەشەکانی تری جەستەی هەڵدەگرت و له شوێنه پێویستەکان دەیچاند. سەرەتا تەنیا شوێنە زۆر چکۆلەکان وێنەی برۆ یا شوێنی سووتان و نەشتەرگەری دەچێندرا بەڵام تۆژێنەوەکانی ئەم دکتۆره له شەڕی جیهانی دووەمدا وەستا. ساڵیانی دواتر تۆژینەوەکانی لەلایەن دکتۆر نۆرمەن ئۆرێنریش (Norman Orentreich)وه درێژەدرا. ئەم دکتۆره به کەڵکوەرگرتن له ئامرازی نوێتر هەنگاوی نا بۆ گواستنەوەی موو له پشت سەری نەخۆش بۆ شوێنە ڕووتاوەکانی پێش سەر. پەرەی شێوازی ئەم دکتۆره چارەیەکی پێکهێنا که ئەمڕۆ بنەمای چاندنی مووی دروستکردوه.

دەتوانین ساڵەکانی ڕابردوو بەهۆی پەرەی ئامرازی ئیش، سەردەمی زێڕێن ناوبنێین. ناوەندی ڕاوێژکاری چاندنی مووی hairتەبرێزیش خۆی لەگەڵ پەیوەندی لەگەڵ ئەم شۆڕشه هاوپای جیهان داناوه. ئەم ناوەنده له ساڵی ۲۰۰۹دا بە شانازیەوه و بە کەرستەی پێشکەوتوو و مۆدێرنەوه خزمەتگوزاری به نەخۆشه ئازیزەکان دەدات. ئاماری زۆرترین چاندن بەنیسبەت ساڵی دامەزراندن و رێکۆردی زۆرترین پڕی به هێڵی ڕوانی تەواو سروشتیەوە له شانازیەکانی ئەم ناوەندەیه.

روخسارێکی جوان به پێکەنینەوە و رەزامەندی نەخۆشەکان و گەڕانەوە بۆ ڕەوتانەی ئاسایی ژیان به باوەربەخۆبوونی پاش روخساری دڵنشین، ماندویی ئیشی سەختی چاندنی موو له جەستەی کارمەندەکانی تەکنیکی ئەم ناوەنده دەردەکات.

تێکەڵکردنی زانست و هونەر کە هەردووکیان پێویستن له چاندنی موودا، ئاشکرایه بەهرەیەکه که لە هەموو کەسدا کۆنابێتەوه بەڵام “بەڕوونی ئێمه خاوەنی ئەم بەهرەین” و پێکەنینی نەخۆشەکانی دەرەوە و ناوەوەی وڵات ئەم دڵنیاییەی پێداوین. ناوەندی ڕاوێژکاری چاندنی موو شوێنی خزمەتگوزاری خۆی له شاری یەکەمینەکاندا، واته تەبرێز، بنیاتناوه تاکوو ئازاری سەفەری دوور بۆ شارە قەرەباڵغەکان و پڕخەرجەکان له ئازیزانی نیشتەجێی ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژئاوا و وڵاتانی دراوسێ لاببات. ئێمە به ئیشی خۆمان و دانپێنانی ئەو ئازیزانەی موویان بۆ چێندراوه، هەڵەبوونی ئەم هەڵویستەمان سەلماندوه که له پایتەختدا چاندن بە چۆنیەتی زۆرەوه ئەنجامدەدرێت.

سەرەڕای سوپاسگوزاری له متمانەی ئێوەی ئازیز، ناوەندی چاندنی موو به شانازیەوه بەستەی خزمەتگوزاری خۆی بە شڕۆڤەی خوارەوە بە ئاگاداریتان دەگەیێنێت:

 

  • ڕاوێژکاری بێبەرامبەری چاندنی موو
  • پشکنین و مەزەندکردنی خەرج و بەرنامەدانانی کاتی بۆ چاندنی موو
  • چاندن به بەڕۆژترین تەکنیکەکانی چاندن (MIX، BHT، FUT، FIT) و کەرستەی مۆدێرنی چاندن
  • هۆتێلینگی بێبەرامبەر له کلینیکدا
  • خزمەتگوزاری PRP
  • خزمەتگوزاری لیزیک
  • خزمەتگوزاری مێزۆتراپی
  • ۱۰% داشکاندنی تایبەت بۆ ئەو کەسانەی که لەڕێگەی ماڵپەرەوه ئێمەی ناسیوه
  • ۱۰% داشکاندنی تایبەت بۆ کەسە خێزاندارەکان
  • ۱۰% داشکاندنی تایبەت بۆ خوێندکارەکان

دەتوانن لەڕێگەی ماڵپەرەوه یا ژماره تەلەفۆنە وتراوەکان و یا بەشێوەی راستەوخۆ پەیوەندیمان پێوەبکەن. هەموو پرسیارەکانتان بەوردی وڵامدەدرێتەوه و پاشان به ئاسوودەیی خۆتان بسپێرنه دەست گروپی بەئەزمونی پزیشکی ئەم ناوەنده، ئێمه بە ئەزموون و لێهاتوویی خۆمانەوه رەزامەندی و پێکەنین دەگەرێنینەوە بۆ روخسارتان.

ئێمه بە باوەربەخۆبوونەوه بانگهێشتان دەکەین بۆ کلینیکی چاندنی موو.