چاندنی موو

چاندنی موو

چاندنی مووی سروشتی کاریگەرترین و تەواوترین شێوازی دەرمان بۆ مووه وەریوەکانه.

ئەم چاندنه بەشێوەی نەشتەرگەریەکی سەرپایی بێ بێهۆشی لەگەڵ سڕکردنی شوێنەکەدایه بۆیه  چاندنی م

وو لەکاتی نەشتەرگەریدا هێچ چەشنه ئێشێکی نیه… پاش چاندنی مووی سروشتی برینپێچێکی زۆر کەم لەسەر سەردا دادەنرێت که زۆرتر بۆ بەرگری له پیس

بوون بەکاردێت که ڕۆژێک پاش چاندنی موو هەڵدەگیرێت و بێکێشه دەتوانن خۆتان بشۆرن.

hair

 مووه چێندراوکان تا نزیک ۳ حەوته بە ڕادەیەکی کەم گەورە دەبن بەچەشنێک که ئەم ڕادەی

 گەورەبوونه بۆ خودی کەسەکەش دیاردەبێت … پاشان ئەم مووانه دەچنه قۆناغی پشوودان یا وەرین

 که نزیک ۳ مانگ دەخایێنێت و له سەرەتای مانگی چوارەمدا

 مووەکان دیسان گەورەدەبن  و بۆ هەمیشه دەمێننەوه و چیتر ناوەرن.

کاریگەری و بەرئەنجامی نەشتەرگەری پێوەندی موو نزیک ۹ مانگ پاشان دیاردەبێت و لەم ماوەدا جیاوازی روخساری پێش

چاندن لەگەڵ پاش چاندن زۆر بەرچاودەکەوێت …

چاندنی موو هێچ چەشنه زیانێکی نیه و بەپێی چاودێریە ساکارەکان که له ۲ حەوتەی سەرەتای چاندندا پێویستن مووی جوان و یەکنەوا پێکدێت که لە کۆتاییدا ئەم بەرئەنجامه دەبێته هۆی رەزامەندی زۆر له کۆمەڵەی چاندنی موو.

 

مێژووی چاندنی موو

چاندنی مووی سروشتی به تێزی جنابی دکتۆر دیفەن باخ له ئەڵمانیا له ساڵی ۱۸۲۲ بەناوی پێوەندی موو له ئاژەڵدا دەستیپێکرد. له نزیک ساڵەکانی ۱۹۵۰ تا ۱۹۶۰ پسپۆره یابانیەکان بۆ یەکەمین جار له بەشەکانی جیاوازی جەستە موویان هەڵگرت و له شوێنه تەنکەکان یا ڕووتاوەکان چاندیان.

له نزیک ساڵی ۱۹۵۹ دکتۆر و پسپۆری پێستی ئەمریکی به ناوی نۆرمن ئۆرێنتریخ بۆ یەکەمین جار توانی بۆ چارەسەرکردنی تەنکی یا ڕووتاوی سەری پیاوان، شێوازی هەڵگرتنی موو له پشت سەر و پێوەندیدان به شوێنه تەنکەکان یا ڕووتاوەکانی پێش سەر شرۆڤه بکات. تا ئەو ڕۆژه و تا پێش بیرۆکەی دکتۆر ئۆرنتریخ هیچکام له پزیشکان و پسپۆرانی پێست و موو کاریگەری دەرمانی ئەم شێوازەیان بۆ چارەسەرکردنی ڕووتاوی سەری پیاوان نەزانیبو و دکتۆر ئۆرنتریخ یەکەم کەس بوو که چاندنی مووی بۆ چارەسەرکردنی ڕووتاوی سەری پیاوان ئەنجامدا بۆیه لەو رێکەوتەوه  نازناوی باوکی پێوەندی مووی سروشتیان بە دکتۆر ئۆرنتریخ داوه.

له سەرەتای ئەو ساڵانەی که چاندنی مووی سروشتی له قۆناغی تاقیکردنەوەدا بوو ئەم تەکنیکه بە بەکارهێنانی گرافتی زۆر گەورەی ۴ تا ۵ میلیمەتری که نزیک ۲۰ تاڵه مووی تێدا بوو ئەنجامدەدرا که له کۆتاییدا ئەم گرافتانه پاش گەورەبوون فۆرمێکی زۆر دەستکردیان پێکدەهێنا بەتایبەت له پێش سەردا که زۆر وێنەی مووی فڵچەی ددان دەردەکەوت و هەروەها لەگەڵ درێژەی تەمەن و وەرینی مووی تەنیشت شوێنی چێندراو ئەم حاڵەتە زیاتر دەبوو و فورمێکی زۆر ناسروشتی بۆ ئەو کەسە پێکدەهێنا.

ئەم ئەنجامه بەدەستهاتوانه لەو پێوەندانەی که ئەنجامدەدرا دەبوه هۆی نائومێدی و ڕەشبینی له پسپۆران و پزیشکە جیاوازەکاندا بەڵام کەمکەم لەگەڵ پێشکەوتنی زانست و تۆژینەوه جۆراوجۆرەکان له بواری چاندنی موودا لە کۆتاییدا پسپۆران بەم ئەنجامه گەیشتن که دەکرێت له گرافتی چکۆلەتر بە ناوی مینی گرافت که نزیکەی ۵ تا ۱۰ تاڵ مووی  تێدا بوو کەڵکوەرگرن و هەروەها میکرۆگرافت که بریتی بوو له ۱ تا ۳ تاڵه موو.

شێوازەکانی گواستنەوەی موو له پشت سەر یا بانکی موو و گواستنەوەی بۆ شوێنە پێویستەکان بۆ چاندنی موو، تایبەتمەندیەکانی دیزاینی هێڵی ڕوانی مووی پێش سەر، تەکنیکەکانی سڕی، شێوازەکانی بڕین و دانانی گرافتەکان لەو شوێنەی کە دەبێ موو بچێندرێت، شێوازەکانی فێرکاری و بەڕێوەبەرایەتی تەکنیککارانی پسپۆر له ئەنجامدانی قۆناغەکانی جۆراوجۆری چاندنی موو و هتد … هەموویان لەم ساڵانەی دواییدا پێشکەوتنی هەرەزۆریان بووه و ئەمڕۆژه به کەڵکوەرگرتن له مینی گرافت و میکرۆگرافت و چنینی ڕێکوپێک و ورد و هونەرمەندانەیان بە دەستی پسپۆرانی پێست و موو له ئەنجامدانی چاندنی موودا ئەنجامەکانی پێوەندی موو زۆر یەکدەست و سروشتی دەبێت.