تەکنیکی چاندنی مووی FUT

تەکنیکی چاندنی مووی FUT

hair

تەکنیکی (FUT(Follicular Unit Transplant  بۆ یەکەمین جار له ساڵی ۱۹۵۵دا لەلایەن دکتۆر برێنشتاینەوه داهێنرا و ناسێندرا و ئێستا لە سەرتاسەری جیهاندا بەکاردەهێنرێت.

لەم تەکنیکەدا شریتێک به درێژایی نزیک ۱۰ سەنتیمەتر و پانایی ۱ تا ۵/۱ سەنتیمەتر له پشت سەری نەخۆش (جێگەیەک له سەر که هێچکات ناوەرێت) هەڵدەگێرێت و له ژێر مایکرۆسکۆپدا دابەشدەکرێته یەکەی چکۆلە به ناوی گرافت. پاشان ئەم گرافتانه که دەتوانن خاوەن ۱ تا ۴ تاڵه موو بن دەچێنرێنه شوێنە پێویستەکان. لە باری بەرئەنجامەوە نێوان دوو تەکنیکی FIT و FUT جیاوازی نیه بەڵام گرافتە بڕیاوەکان له تەکنیکی FUTدا هەنێک سڵامەتی زۆرتریان هەیه.

وەکوو باسێکی زانستی مووی سەر لە یەکەی چکۆلەدا به ناوی فولیکۆلدا دەستەبەندی کراون و هەر فولیکۆل دەتوانێت ۱ تا ۶ تاڵی موو بێت. کەسێک که خاوەن جینی هۆکاری وەرینی مووه، پاش گەیشتن به تەمەنی پێگەیین به هۆی کاریگەری هۆرمۆنه رەگەزیەکان (ئەندۆجین) له ئەندازە و ئەستوری و ژمارەی مووی هەر فولیکۆلدا گوڕانکاری ڕوودەدات و له کۆتاییدا مووی کوڵک به ژمارەی کەمەوه جێگری مووی سەرەکی (ترمیناڵ) دەبێت و سەرڕووتی ڕوودەدات.


شێوازی ئەنجامدان له تەکنیکی FUTدا:

پاش مەزەندەی سەرەتایی ژمارەی گرافتی پێویست بۆ پۆشاندنی شوێنی مەبەست، ڕەهەندی شریتی هەڵگرتن دابیندەکرێت و نیشانەدەکرێت، پاشان شوێنی مەبەست لەلایەن پزیشکی پسپۆری تیپی چاندنەوە نەشتەرگەری و هەڵدەگیرێت. پاشان شوێنی هەڵگیراو له دوو تۆی ناوەکی و دەرەکی تەقەڵ دەدرێت تا شوێنی تەقەڵ بگاتە کەمترین ئاست. ئەم تەقەڵه پاش ۱۲ ڕۆژ هەڵدەگیرێت.

hair

شریتی هەڵگیراو له ژێر مایکرۆسکۆپدا لەلایەن ئامرازی تایبەتەوه دابەش دەکرێته یەکەی شیاوی چاندن (گرافت) و پاش دروستکردنی کەناڵ له شوێنی ڕووتاودا دەچێندرێت.


قازانجەکانی چاندنی FUT:

  • پێویست به کورتکردنی مووی سەر تا ئاستی FIT نیه و هەنێک جار بە کورتکردنەوەی مووش ئەنجامدەدرێت.
  • کاتی پێویست بۆ چاندن زۆر کەمتر له شێوازی FITیه و هەنێک جار له ۶ تا ۱۰ کاتژمێردا ئەنجامدەدرێت.
  • بەشەکانی تری پشت سەر زیان نابینێت و لەلایەن FITوه شیاوی هەڵگرتنه. (FIT+FUT=MIX)
  • له شوێنێکی چکۆله قەبارەیەکی زۆری موو هەڵدەگیرێت.
  • ژمارەی گرافتە چێندراوه تەریکەکان در FUTدا کەمتره له شێوازەکانی تر.