تەکنیکی چاندنی مووی FIT

 

تەکنیکی چاندنی مووی FIT

hair

له تەکنیکی چاندنی موو به شێوازی  (FIT (Follicular isolation technique مووی پشت و قەراخ سەر به شێوەی گرافت (کۆمەڵێک له ۱ تا ۶ تاڵه موو) له ئەندازەی زۆر چکۆلەی ۷/۰ تا ۱ میلیمەتردا پانچ دەکرێت.

ئەم شێوه که به کورتی فەرەنسی FÜE (Foliküler ünite Extraction)ش ناونراوه له رێکلامە جۆراوجۆرەکان وەکوو شێوازێکی بێخوێنڕێژی و بێنەشتەرگەری ناسێندراوه که هەڵبەت لەچاو FUT دروسته و چونکا پێچەوانەی تەکنیکی FUT جێگەی تەقەڵی نیه زۆرتر له لایەن نەخۆشەکانەوه پەسەنددەکرێت.

جیاوازی ڕوونی نێوان دوو تەکنیکی FIT و FUT له شێوەی هەڵگرتنی موو (گرافت)دایه، بۆیه ئەنجامی هەردوو تەکنیک یەکسانه.

قۆناغەکانی تەکنیکی FIT:

  • سەرەتا مووی سەر کورت دەبێتەوه.
  • شوێنی هەڵگرتنی موو (پشت و قەراخ سەر) به ئەنتی سێپتیک میکرۆبکوژی دەکرێت.
  • پاش سڕکردنی شوێنەکە، دەرزی زۆر باریکی ۹/۰ تا ۱ میلیمەتری دەخرێته ناو پێستی سەر و گرافتەکان دانه دانه هەڵدەگیرێن. ئەم پرۆسه نزیک ۳ کاتژمێر دەخایێنێت. پاشان پشوودانێکی کورتمان دەبێت. لەم ماوەدا دەتوانن به ئاسوودەیی لەگەڵ بنەماڵه و هاوڕێیانتان پەیوەندیتان ببێت و کلینیک میوانداری تایبەتتان دەکات.hair
  • پاشان هێڵی ڕوانی موو به پشتیوانی بنەماکانی داڤینچی و تەواو سروشتی که ئەنجامی ساڵیان ئەزموون و سەدان چاندنی مووه دەکێشرێت و کەناڵه پێویستەکان بۆ چاندنی گرافتەکان پێکدەهێنرێن. کەناڵەکان بە زۆرترین پڕیەوا زۆرنزیکی یەک لێدەدرێن بەشێوەیەک که توانایی خستنەجێی ۳۰۰۰ تا ۴۰۰۰ گرافت (تا ۱۶۰۰۰ تاڵی موو) هەیه. ئەم ئەندازەی پڕیه تا ئاستێک شێوەی سروشتی دەبەخشێته مووەکانتان که توانایی جیاوازکردنەوەی تەنانەت بۆ نزیکترین کەسەکانیشتان مەحاڵە.
  • پاشان گرافتەکان دانەدانه و به وردی زۆرەوه دەخرێنه ناو کەناڵه دروستکراوەکان.

پرۆسەی ناوبراو (جگه له کێشانی هێڵی ڕوان) بەپێی ئاستی پێویست به چاندن دەتوانێت ۲ تا ۳ جاری تر و له ۱ یا ۲ ڕۆژدا درێژەی ببێت (۱۲ تا ۲۴ کاتژمێر) بۆیه ئاگادارتان دەکەینەوه که تەواو قۆناغەکانی چاندنی موو بۆ هەرکەس له ژێر چاودێری یەک پزیشک و بە کەڵکوەرگرتن له کەرستەی خاوێنکراو و له شوێنێکی تەواو پاکژی و خاوێندا ئەنجامدەدرێت.

له تەکنیکی FITدا نەشتەرگەری ناکرێت بەڵام شوێنی هەڵگرتنی گرافتەکان به شێوەی کونی زۆر ورد دەردێن که چەند ڕhairۆژ پاش چاندنی موو چاکدەبنەوە.

رەنگه له هەندێک له ئازیزاندا ئاستی سەرڕووتاوی زۆر بێت که ناکرێت گشت شوێنەکه لە یەک قۆناغدا پڕ بێتەوه و دەبێ له ۲ قۆناغدا ئەنجامبدرێت. کاتی نێوان دوو قۆناغی چاندن تاکوو ماوەیەکی پێش ۵ تا ۶ مانگ دابیندەکرا بەڵام بەپێی کەڵکوەرگرتن له کەرستەی پێشکەوتووی چاندنی موو له ناوەندی ڕاوێژکاری چاندنی موودا ئەم کاته بۆ ۱ مانگ کەمکراوەتەوه واته کاتی نێوان ۲ قۆناغی چاندن لانیکەم ۱ مانگه. هەڵبەت شایانی باسه که له کاتی بەکارهێنانی هەردوو شێواز بەیەکەوه (FIT+FUT=MIX) دەکرێت لە یەک قۆناغدا چاندن تەواوبکرێت.

ناوەندی ڕاوێژکاری چاندنی موو به ئەنجامدانی FIT به دەستە هونەرمەند و تەکنیکیەکانی تیپی پزیشکیەوە، کاتی چاندنی بە کەمترین ئاست گەیاندوه بەشێوەیەک که یەک کەسی لێهاتوو لەیەک لاوه گرافتەکان هەڵدەگرێت و لە هەمان کاتدا کەسێکی تر گرافتەکان لەیەک جیادەکاتەوه و کەسێکی تریش کەناڵە پێویستەکان بۆ دانانی گرافتەکان لە سەردا دروستدەکات و هەموو ئەم کەسانە لەلایەن پزیشکی چاندنەوە بەڕێوەبەری دەکرێن و خۆشی لە ئەنجامدانی هەموو قۆناغەکانی سەرەوه هاوکاری دەکات.